بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئارمین ئەسەدی خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتوویی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئارمین ئەسەدی ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار لە گۆڕستانی شاری سەڵماس ئەسپەردە کراوە.
