بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی خەرمانانی ۱٤۰٤، (٢ی سێپتامبری ۲۰۲٥) لە گەڕەکی فوارەی مزگەوتی مەراغە، پیاوێکی تەمەن ٤۱ ساڵە بە ناوی عەزیز هاوسەرەکەی و دوو منداڵەکەی کوشتووە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، هاوسەری سومەیە کیۆمەرسی سەرەتا سومەیە و دواترکچە ۱۷ ساڵەکەی ساناز و منداڵە ۹ ساڵانەکەی (کە ناسنامەکەی نادیارە) خنکاندووە، و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە.
ئەم ڕۆداووە یەکێک لە حاڵەتە ناخ هەژێنەکانی توندوتیژی خێزانی لە ئێرانە کە قوربانییە سەرەکییەکانی ژنان و منداڵانن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای مەحکوم کردنی ئەم جینایەتە، نەبوونی میکانیزمی گونجاوی یاسایی بۆ پشتیوانی لە ژنان و منداڵان لە نیزامی یاسایی کۆماری ئیسلامی بۆ مافەکانی ژنان و منداڵان، وەک هۆکاری سەرەکی بەردەوام بوونی ژنکوژی و توندوتیژی خێزانی دەزانێت.