کوشتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی بنەماڵەیەک لە لایەن باوکی ئەو بنەماڵەیە لە کرماشان

بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، ژنێک بە ناوی “سیما مورادی” تەمەن ٣٥ ساڵ کچی ئەحمەد خەڵکی ئاوایی “چەغاکەبود”ی ئیسلام ئاوای غەرب و دانیشتووی شەهرەکی دانشی کرماشان لەگەڵ دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی “ماهور غولامی تەمەن ٩ ساڵ و زەینەب غولامی تەمەن ١٦ ساڵ” بە دەستی باوکی بنەماڵەکەیان بە ناوی “م، غ” بە چەک کوژراون .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هانا ؛ م، غ هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە ماڵی خۆیی لە شەهرەکی دانشی کرماشان بە چەک کوشتووە و هەڵاتووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکارە پاڵنەرەکانی کوشتن و دۆخی دەستبەسەر کرانی تاوانبار زانیاری بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین