کرماشان / گیانلەدەستدانی کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی یەکشەممە “٢١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی “نورەدین ئەحمەدیان جگەرلویی” خەڵکی ئاوایی “بەرفی” سەر بە قەسرشیرین و دانیشتوویی دەوڵەتاوای کرماشان ، لە کاتی کار لە قاتی هەشتی بینایەک کەوتووەتە خوارەوە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .

نورەدین ئەحمەدیان جگەر لویی خێزاندار و باوکی منداڵێک بوو .

شایانی باسە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەچووتە پاڵ هیچ کام لە ٨ کۆنوانسیۆنی بنەڕەتیی ڕێکخراوی جیهانی کار کە مافە بنەڕەتییەکانی کاری کرێکاران بەڕێوە دەبەن و کرێکاران لە ئێران کەمترین مافیان لە بواری سەلامەتی و ڕووداوەکانی پەیوەست بە کارەوە هەیە . لە ئێران ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو لە کرێکاران بەهۆی نەبوونی پێوەرەکانی سەلامەتی لە شوێنی کاردا گیان لەدەست دەدەن .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین