بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٩ی بەفرانباری ١٤٠٣” سەربازێک بە ناوی “مەتین سەعیدی زەنگکانی” کوڕی جەمشید و خەڵکی ئاوایی “دیزەج سیاوەش”ی سەر بە ورمێ ، لە کاتی بە سەر بردنی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە کرماشان لە کاتێکدا کە نگابان بووە بە چەکی سازمانی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆیی کوشتووە و کوتایی بە ژیانی خۆیی هێناوە .
خزمەتی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ زۆرێک لە بنەماڵەکان بە تایبەت بۆ بنەماڵە کەمداهاتەکان بووەتە مایەی دەرد و ڕەنج . هەموو مرۆڤێک لە ڕەگەزی نێرینە دەبێ لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا ڕەوانەی خزمەتکردنی سەربازی بکرێت ، لە هەلومەرجی نادادپەروەرانەدا خزمەتی سەربازی بە چەند مەرجێکی دیاریکراو بەو کەسانەی شمول دەکەن دەفرۆشرێت و تا ئاستی خوێندن بەرزتر بێت نرخی فرۆشتنی خزمەت بەرزتر دەبێتەوە . ئەمەش وایکردووە توێژێکی کۆمەڵگا کە کێشەی دارایی ، هەژاری و بێکارییان هەیە نەتوانن سەرباز بکڕن .