کاوە عەبدی بە دانانی بارمتە لە گرتووخانە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١ی دیسامبری ٢٠٢٥) کاوە عەبدی کوڕی ئەحمەد، خەڵکی ئاوایی “کەڵەکان”ی سەر بە قەزای کەرەفتووی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتەی پێنج ملیارد تمەنی لە گرتووخانە ئازاد کراوە.

شایانی باسە کاوە عەبدی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لەم شارە ڕاگوێزرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین