بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێک بە ناوی “فەرزاد حەمیدی” خەڵکی کامێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە لە پەیوەند لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران لە شارەکانی کوردستان لە ناڕەزایەتی بەرامبەر سزای سێدارەی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی ، لە ماڵی باوکی بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .