ژەهراوی بوونی ١٤ کرێکار لە شاری ماکۆ بە هۆی دزەکردنی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، لانیکەم ١٤ کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن لە کارخانەیەکی جلوبەرگ لە شاری ماکۆ ژەهراوی بوون .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ ئەو کرێکارانە بە سێ ئەمبولانس بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکیدان .

دزەکردنی گازی مۆنۆکسیدی کەربۆن یەکێکە لە هەڕشە مەترسیدارەکان لە ژینگە پیشەسازییەکاندا کە بەهۆی پابەندنەبوون بە ستانداردەکانی سەلامەتی و نەبوونی هەواگۆڕکێی دروست ، ڕوودەدات .

ئەم ڕووداوە جارێکی تر کەموکوڕیەکانی چاودێریکردنی سەلامەتی ژینگەکانی کارکردن ئاشکرا دەکات ، زۆرێک لە کارخانە و کارگاکانی پیشەسازی لە ئێران بە تایبەت لە ناوچە بێبەشەکاندا سیستەمی سەلامەتی ستاندارد و هەواگۆڕکێی دروست و ئیمکاناتی سەرەتایی بۆ پاراستنی تەندروستی کرێکارانیان نییە .

نەبوونی چاودێری کاریگەر لەلایەن دەسەڵاتداران ، کەمتەرخەمی خاوەنکارەکان لە دڵنیابوون لە سەلامەتی و نەبوونی ڕاهێنانی گونجاو بۆ کرێکاران مەترسییەکانی شوێنی کار و ڕوودانی ئەو جۆرە ڕووداوانە زیاد دەکەن . زۆرێک لەو کرێکارانە بەهۆی خراپی دوخی ئابوورییان و نەبوونی پارێزگاری یاسایی ، ناچارن لە شوێنە ناستاندارد و مەترسیدارەکاندا کار بکەن .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین