ژنێک بووە قوربانی تێزاب پرژاندن لە لایەن هاوسەرەکەیەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری جوانڕۆ ، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی “مێهری” کچی ئەحمەد ، خەڵکی ئاوایی “یاری”، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی “یاوەر ساڵحی” کوڕی ئەسکەندەر ، خەڵکی ئاوایی “لۆرابی” بە تێزاب هێرشی کراوەتە سەر هێرشەکە دوای دەمەقاڵەی خێزانی و لەبەردەم منداڵە ٨ ساڵانەکەیاندا ڕوویداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ نزیکەی کاتژمێر ٨ی بەیانی تۆمەتبار ژن و منداڵەکەی دەباتە دەرەوەی شار و تێزاب بەسەر دەم و مل و سەر و دەستەکانی هاوسەرەکەیدا دەکات .
لە ئەنجامدا ئەو ژنە لاوە دووچاری توشی سوتاوی سەخت بووە و چاوێکی بینایی لە دەستداوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گۆڵستانی کرماشان خەوێندراوە و باری تەندروستی ناجێگیرە .

سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەدا وێڕای ئەوەی خێزانی قوربانییەکە سکاڵایەکی فەرمییان تۆمارکردووە هیچ ڕێوشوێنێکی دادوەری یان جێبەجێکردنی یاسای کاریگەر بۆ دەستگیرکردن یان لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە نەگیراوەتەبەر و هێرشبەرەکەش بەردەوامە لە سووڕانەوە بە ئازادی لە سەرانسەری شارەکەدا.

ئەم پێشێلکارییە ئاشکرایە لە پرەنسیپی بێلایەنی قەزایی و سەربەخۆیی ، لەگەڵ نەبوونی پشتیوانی کاریگەر لە قوربانیانی توندوتیژی ، کەلێنێکی قووڵ لە سیستەمی لێپرسینەوەی تاوانکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە مامەڵەکردن لەگەڵ توندوتیژی دژی ژنان نیشان دەدات.

هێرش بە تێزاب بە جۆرێک لە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە دادەنرێت کە بە مەبەستی زیانگەیاندنی جەستەیی و دەروونی بە قوربانییەکە ئەنجام دەدرێت. ڕێگرینەکردن و سزانەدانی حکومەت لەم جۆرە کارانە ، پێشێلکردنی ئەرکەکانییەتی بۆ زامنکردنی مافە مرۆییەکانی ژنان و منداڵان.

جگە لەوەش بوونی منداڵێکی بچووک لە دیمەنێکی توندوتیژیدا لێکەوتەی دەروونی توندی دەبێت بۆی کە ئەمەش بۆ خۆی پێشێلکردنی مافەکانی منداڵە بەپێی ڕێککەوتننامەی مافەکانی منداڵ (CRC).

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین