بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٨ی بەفرانباری ١٤٠٣” ژنێک بە ناوی “زەهرا شەهبازی” خەڵکی ئیلام ، بە دەستی هاوسەرەکەی بە دەمانچە کوژراوە .
زەهرا شەهبازی تەمەن ٣٢ ساڵ ، دایکی کوڕێکی ١٤ ساڵان و کچێکی ٩ ساڵان بوو .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆی لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ زەهرا شەهبازی لە زانکۆی ئیلام لە ناوچەی بانجو کاری دەکرد و بەو بڕە پارەی کە وەریدەگرت هەندێک زێڕی کڕیبوو کە هاوسەرەکەی زێڕەکانی دۆزیبووەوە و بە فرۆشتنی ئەو زێڕانە مادەی هۆشبەری بۆ خۆیی کڕیبوو ، زەهراش کە ئەم بابەتەی زانیبوو لەگەڵ هاوسەرەکەی توشی کێشە و دەمەقاڵە دەبێ و لە ئەنجامدا هاوسەرەکەی بە دەمانچە دەیکوژێت .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا زیادی کرد ؛ هاوسەری زەهرا گیرۆدەی مادە هۆشبەرەکان بووە و چەندین جار هەوڵی لابردنی داوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و دوبارە توش بووەتەوە .
گرینگترین هۆکاری زۆربوونی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران نەبوونی یاسایی پشتیوانیە لە ژنان . حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەستێوەردان لەو شوێنانە دەکات کە بە بەشی تاکەکەسی و ئازادیە بنەڕەتیەکانی ژنان دادەنێرت وەکوو ئازادی جل و بەرگ پۆشین و مافی ژیانی ئازادیان لێ زەوت دەکات بەڵام لەو بەشانەی کە ژنان و منداڵان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و پێویستیانە حکومەت دەستێوەردان بکا و پشگیریان بکات بە بەشی تاکەکەسی و تایبەتی ژیانی مرۆڤەکان ئەژماری دەکا و بێدەنگی هەڵدەبژێرێت . ئەم دەستێوەرداننەکردنەی حکومەت و نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان بووەتە هۆی پێکهێنانی لێهاتوویی تایبەت لە ژێر نازناوی وەک شەرەف و ناموس . بەم پێیە ئەو ژنانەی کە پشتیوانی یاسایی پێویستیان نییە لەژێر بڕیاری باوک و هاوسەر یان براکەیاندان . ئەم جۆرە دەسەڵاتە ڕەهایە لە ژێر ناوی دۆمەینی تایبەتی بنەماڵەدا دەبێتە هۆی تاوانی قێزەون لەم جۆرە دژ بە ژنان .