ژنکوژی لە سەقز، سورەیا عەلی محەمەدی لە لایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرا و گیانی لە دەستدا

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤،(٢ی سێپتامبری ٢٠٢٥) پیاوێک لە گەڕەکی بەهارستانی سەقز ئاگری لە هاوسەرەکەی بە ناوی سورەیا عەلی محەمەدی بەرداوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، ئەم کەسە دوابەدوایی دەمەقاڵە و توڕەیی لە بەردەم ماڵەکەی بەنزینی بە ژنەکەیدا کردووە و ئاگری تێبەرداوە.

شایانی باسە سورەیا عەلی محەمەدی تەمەن ٣٥ ساڵ و دایکی منداڵێکە.

قاتڵەکە ناوی ئەفشینە و تەمەنی ٤٠ ساڵە کە پێشینەی شەڕی خێزانی هەیە و توشبوویی مادەی هۆشبەر لە جۆری سەنعەتیە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای مەحکوم کردنی ئەم جینایەتە وەحشیانەیە، نەبوونی میکانیزمی گونجاوی یاسایی بۆ پشتیوانی لە ژنان لە نیزامی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بە هۆکاری سەرەکی ژنکوژی دەزانێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین