ژمارەی منداڵانی دەستبەسەرکراو لە ئیلام گەیشتە چوار کەس

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو منداڵ بە ناوەکانی ئەمیر عەلی لوتفی، تەمەن ١٥ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی دەرەشار و عەلیرەزا نەزەری تەمەن ١٧ ساڵ. خەڵکی ئاسماناوی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەمیر عەلی لوتفی دوای دەستبەسەرکران بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئیلام ڕاگوێزراوە و عەلیرەزا نەزەریش بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، بە هەژمار کردنی ئەم دەستبەسەرکردنە، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چوار منداڵ لە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کراون.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین