ژمارەی لە سێدارە دراوانی بەندیخانەی دیزڵاوا گەیشتە سێ کەس

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ سەر لە بەیانی یەکشەممە ۳۰ی خەرمانانی ۱٤۰٤، (۲۱سپتەمبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی کازم جامەشورانی و هادی نەورۆزی خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی دیزڵاوا، جێبەجێ کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کازم جامەشورانی و هادی نەورۆزی بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە دوو دۆسیەی جیاجیادا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو.

شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا سزای سێدارەی سەعید قوبادی، خەڵکی سەرپل زەهاو، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئانقەستی هاوسەرەکەی لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان ، جێبەجێ کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین