ژمارەی لە سێدارەدراوانی زیندانی تەورێز گەیشتە پێنج کەس

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٤(٧ی سپتەمبر ٢٠٢٥) لانیکەم پێنج بەندکراوی کورد بە شێوەی شاراوە لە زیندانی ناوەندی تەورێز لە سێدارە دراون.

ناسنامەس ئەم دوو زیندانیە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ” هوشەنگ هەنارە” خەڵکی ئاوایی خەلیانی سەر بە سۆما برادۆستی ورمێ و “نەجیب ئازەرم” سەلمێنراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم دوو بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندرابوو.

هەر ئەڕۆ سێ بەندکراویتر بە ناوەکانی تەوفیق نیعمەتی، کەیوان مامەدی ، بابەک عومەرزادە کە پێشتر زانیاریەکانیان لە لایەن هاناوە بڵاو کراوەتەوە لە سێدارە دراون.

بە گوتەی سەرچاوەیەک،  سزای سێدارەی ئەم پێنج بەندکراوەیە بەبێ ئاگاداری پارێزەرەکان و کۆتا چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان جێبەجێ کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین