بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۲٦ی خەرمانانی ۱٤۰٤ ( ۱۷ی سپتەمبری۲۰۲٥ ) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی عەلی ئیسماعیلی خەڵکی نوراوا، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا زیاتر لە پێنج بەندکراو لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج لە سێدارە دراون.