ژمارەی دەستبەسەر کراوانی پیرانشار گەیشتە ٧ کەس

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە پیرانشار لانیکەم ٧ شارۆمەند لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ڕۆژی دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” لانیکەم چوار شارۆمەند بە ناوەکانی “محەمەد سۆهرابی ، فەردین مەحمودی خەڵکی پیرانشار ، ئەنوەر ئیبراهیمی خەڵکی ئاوایی “کونەلاجان” جێگر موجاهدی خەڵکی ئاوایی ئەلوتانی سەردەشت و دانیشتووی پیرانشار ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ بەفرانبار ، شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی “هیوا شوجاعی” خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

شایانی باسە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، ڕاپۆرتێکی لە سەر دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندیتر بە ناوەکانی “نیعمەت ئەحمەدنژاد” تەمەن ٣٧ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “لکبن” و موراد ئۆستوار تەمەن ٤٥ ساڵ ، خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “پسوە”ی پیرانشار بڵاو کردبووەوە .

بە هەژمار کردنی ئەم دەستبەسەر کردنانە لە ٣٠ بەفرانباری ١٤٠٣ تا یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، لانیکەم ٧ شارۆمەندی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەر کراون و زانیاریەکانیان لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین