ژمارەی دەستبەسەر کراوانی مەهاباد گەیشتە حەوت کەس

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ٣١ی جۆزەردانی ١٤٠٤ ، سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “نورەدین دودکانلومیلان ، ئومید رەش و ئەسعەد رەسوڵزادە” خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز”ی سەر بە مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ سەر لە بەیانی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ ، شارۆمەندێکی دیکەش بە ناوی “کەیوان مامە گوڵی” خەڵکی گوێک تەپەی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

شایانی باسە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو تا ئێستا ٧ شارۆمەندی کوردبە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین