ژمارەی دەستبەسەر کراوانی مەهاباد بۆ ١٧ کەس بەرز بووەوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری مەهاباد دوو شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ؛ سەر لە بەیانی هەینی ٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی “رەحمان مام ئیسماعیل” خەڵکی “قزڵجە”ی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا .

هەروەها ڕۆژی یەکشەممە یەکی پوشپەڕ ، شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی “ناسر ئەلیاسی” خەڵکی ئاوایی “بێتاس”ی مەهاباد ، بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

شایانی باسە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو تا ئێستا لانیکەم ١٧ شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد ، بە هۆکاری نادیار و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین