بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٧ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی تر بە ناوی سابر ساڵحی خەڵکی سنە، لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شەهرەکی حەسەناوای سنە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا دوو چالاکی ژینگەپارێزی بە ناوەکانی رامین و سەباح ساڵحی لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون کە ڕاپۆرتەکەی پێشتر لە لایەن رێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاو کراوەتەوە.
