ژمارەی دەستبەسەرکراوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ گەیشتە پێنج کەس

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە شاری شنۆ دوو شارۆمەندی تر لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٤ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی حەسەن شادیخا خەڵکی ئاوایی “سینگان”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی هێرش پەرنیا خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی ئاوایی “چشمەگوڵ”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا پێنج شارۆمەندی خەڵکی شنۆ لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین