ژمارەی دەستبەسەرکراوانی شاری بۆکان گەیشتە ١١ کەس

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە بوکان، شارۆمەندێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە  ١٠ی پوشپەڕی ۱٤۰٤ شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئەنوەر ئیبراهیم زادە” تەمەن ٣٦ ساڵ ، خەڵکی شاری بوکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا  ئەنوەر ئیبراهیم زادە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر  دەستبەسەر کراوە .

شایانی باسە . لە ۲٨ی جۆزەردانەوە تا ١٠ی پووشپەڕی ۱٤۰٤ لانیکەم ١١ شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە هۆکاری نادیار و بەبێ بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزراون .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین