بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ هانا : بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێگرییان لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە ئاوایی لەگزی بوکان کرد.
ئەو مەراسیمە کە بڕیار بوو بە شێوەیەکی گەورە بەڕێوە بچێت ، چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی بەرنامەکە بەهۆی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکانەوە ڕاگیرا ، هێزەکانی حکومەت بە دروستکردنی گەمارۆیەکی ئەمنی لە دەوروبەری شوێنەکەدا ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە کرد .لە هەمان کاتدا ژمارەیەک لە ڕێکخەرانی ڕێورەسمەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگ کران و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کرا و هەڕەشەیان لێکرا .
ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر دەزگا پەیوەندیدارەکان بە خەڵکی ناوچەکە و ڕێکخەرانی ڕاگەیاندبوو کە مۆڵەت بۆ ئەنجامدانی مەراسیمەکە دەرچووە . بەڵام لە کاژێرە کۆتاییەکەنی بەر لە دەستپێکردنی ڕێورەسمەکە ، مۆڵەتی دەرچوو هەڵوەشایەوە و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگری لێکرا.