بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەشتووە: ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، کرێکارێکی بیناسازی بە ناوی سابر عەمری، خەڵکی ئاوایی “بڕۆشقشڵاق”ی سەر بە شاری سەڵماس، لە کاتی کارکردن لە بینایەک لە قاتی شەشەمی بیناکە بەربووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم کرێکارە لاوە دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی ورمێ گیانی لە دەستداوە.