بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی چوارشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٤، ئومید عەبدولی ، وەستاکاری داربەستی ئاسنی ، خەڵکی شاری نەغەدە ، بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار گیانی لە دەستداوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم وەستاکارە بە هۆی نەبوونی ئیمەنی و ستانداردە پێویستەکان لە شوێنی کار ، بە تەزویی کارەبا گیانی لە دەستداوە .