ڕووداوی کار بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو برا لە ورمێ

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٤ی پوشپەڕی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “شەهریار و نەوزاد دیرک” خەڵکی ئاوایی غەزن” و دایشتووی گەرەکی ئیسلاماوای ورمێ ، لە کاتی کار لە پڕۆژەیەکی بیناسازی لە شەقامی شوماڵی شەهرەکی فەرهەنگیان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانیان لە دەستداوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەکێکیان دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە و ئەوی دیکەشیان دوای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانەی خومەینی ورمێ ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین