ڕووداوی هاتووچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێک و بریندار بوونی پێنج کۆڵبەریتر

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە ڕێگای پاوە-جوانڕۆ ، توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە و لەم ڕووداوە کۆڵبەرێک بە ناوی “شەهاب کەریمی” تەمەن ٣١ ساڵ ، کوڕی ئەحمەد ، خەڵکی سەلاس باوەجانی ، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی حەزرەتی ڕەسوڵی شاری جوانڕۆ گیانی لە دەستداوە .

هەروەها لەم ڕووداوەدا لانیکەم پێنج کۆڵبەری دیکە بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەزرەت ڕەسوڵی چوانڕۆ کراون .

شایانی باسە ناسنامەی پێنج کۆڵبەرە بریندارەکە لە لایەن هاوکاری هاناوە کاری لە سەر دەکرێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین