ڕاگوێزانی گۆران خودامورادی بۆ بەندیخانەی سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی

هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” گۆران خودامورادی خەڵکی ئاوایی “شیان” و دانیشتووی سنە ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزرا .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران و پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای ٤ مانگ بەندکرانی تەعلیقی و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو .

گۆران خودامورادی لە رێکەوتی “١٦ی ڕەزبەری ١٤٠٣” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین