بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٤، زیندانیەک بە ناوی “رەزا میری” خەڵکی هەرسینی کرماشان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی قزڵحساری کەرەج ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو .