ڕاگوێزانی ئەمیر رەحمانی بۆ بەندیخانەی شنۆ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی

هانا : ڕۆژی شەممە “١٥ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی ئەمیر رەحمانی خەڵکی گەڕەکی “تاچیناوا”ی شنۆ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا .
ئەمیر رەحمانی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی قازی “ئەنساری” بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران و پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە سێ ساڵ بەندکرانی تەعلیقی ، ساڵێک بەندکرانی تەعزیری و ٤٠ ملوێن تمەن جەریمەی نەخدی سزا درابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی “٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٢” لە ماڵەکەی دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتیەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا و لە نیهایەتدا لە رێکەوتی “٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” بە دانانی بارمتە لەم بەندیخانەیە ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین