هانا : ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، ئەمجەد گریاخیز ، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ، کە پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی تەلیقی سزا درابوو ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ زیندانی ئەم شارە ڕاگوێزراوە .
ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام و هاندانی بازاڕیەکان بۆ مانگرتن” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری و دوو ساڵ زیندانی تەعلیقی سزا درابوو و سزای دەرچوو لە رێکەوتی ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بەم چالاکی کرێکاریە ڕاگەینراوە .
ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە سنە ، لە ئەنجامی مانگرتنی گشتی خەڵک لە دژی ئێعدام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرابوو .