بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “١٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” ئەحمەد حەسەنزادە باوکی “محەمەد حەسەنزادە” لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی #ژن_ژیان_ئازادی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ٢ی شاری بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا دراوە و سزای پێدراو لە رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، پێی ڕاگەینراوە .
ئەحەمەد حەسەنزادە لە رێکەوتی “٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٣” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە رێکەوتی ٢٦ی خەرمانان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرابوو .