بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی شەممە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) ئیدریس منبەری چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنی کولتوری کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە ڕاگوێزراوە.
ناوبراو لە لایەن بنەماڵە و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نۆژین ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئیدریس منبەری لە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لە لایەن لقی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای شاری سنەوە بە مەبەستی تێپەڕ کردنی ماوەی سزاکەی سەری، بانگ کراوە.
ئەم چالاکوانە مەدەنیە، لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٢، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی “پێکهێنانی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات” سەرەتا سزای ١٠ ساڵ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.
هەروەها لە مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای کەیفەری دووی سنە بە سەرۆکایەتی قازی “بەهمەن ئومیدزادە” بە تۆمەتی “تێکدانی نەزمی گشتی” بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری بە دوور خرانەوە لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان و لێدرانی ٤٠ قامچی تەعزیری سزا درابوو.
ئیدریس منبەری پێشتریش لە رێکەوتی ٢٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا و دوای ٤٣ ساڵ لە ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠١، بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
