رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئارام نیک پەی، خەڵکی ئاوایی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان،بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ناوبراو پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە پێشتر لە رۆژی هەینی ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
