ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار بوەتەوە: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە ٦ی خاکەلێوە ساڵی ١٤٠٥، «فریده کتابی میاندوئاب»، دانیشتووی شاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراوە
فەریدە کەتابی میاندوئاب، لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٦، دایکی سارە سەدیقی، چالاکوانی ئێڵ جی بی تی و زیندانی سیاسی پێشووە کە پێشتر ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان بووبووەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سارە سەدیقی ڕایگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەنامەی یاسایی، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دایکی و توندوتیژییان بەکارهێناوە و دەستگیریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.
هەروەها نیگەرانی خۆی لە تەندروستی دایکی دەربڕی و دەشڵێت: دایکەم تووشی نەخۆشی شەکرە (دیابێت) و نەبوونی دەستگەیشتن بە دەرمان و چاودێری پزیشکی دەتوانێت ژیانی بخاتە مەترسییەکی جیدییەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی کەمی زانیاری سەبارەت بە سەرپەرشتی خاتوو کتابی میاندوئاب و باری جەستەیی، نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتییەکەی زیادیان کردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای ڕوونکردنەوەی خێرای بارودۆخی فەریدە کەتابی میاندوئاب و دەستەبەرکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و ڕێزگرتنی تەواو لە مافە یاساییەکانی کردووە.
