ڕاپۆرتێک لە سەر کۆبوونەوەی مافی مرۆڤی لە پەرڵەمانی ئیتاڵیا بە ئامادە بوونی یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، خاتوو مەیسۆن مەجیدی چالاکی مافی مرۆڤ و ئەندامی رێکخراوی مافی مروڤی هانا لە دانیشتنی مافی مرۆڤی لە پەرڵەمانی ئیتاڵیا ئامادە بوو .

لەم دانیشتنە بەڕێز مارکۆ گریمالدی نوێنەری پەرڵەمانی ئیتاڵیا ، بەڕێز ریکاردو نوری وتەبێژی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە ئیتاڵیا ، خاتوو لانۆرا بولدرینی پریزیدێنتی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ و خاتوو پەریسا نەزەری چالاکی مافی مرۆڤیش ئامادە بوون .

لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە مافی پەناخوازان بەتایبەتی سەبارەت بە کارەکانی مافی مرۆڤ لە ماددەی ١٢ی یاسای بە ناو “کوترو” (بەپێی ئەم ڕێسایە یاساییە هێزەکانی پۆلیسی ئیتاڵیا ڕێگەیان پێدراوە بە ڕوانگەیەکی تاوانکارییەوە بەبێ ئەوەی پابەندبن بە زۆرێک لە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و ئەو مافانەی کە مامەڵە لەگەڵ مافی پەنابەریدا دەکەن بەدواداچوون بۆ تۆمەتبارانی تاوانە ڕێکخراوەکان بکەن و مامەڵە لەگەڵ سەرجەم سەرنشینانی کەشتییەکە بکەن ) ، پشتیوانی لە چالاکان و زیندانیانی سیاسی ، دەرکردنی هێزەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی و ئەگەری گونجاندنی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان خرایە بەر باس . لەو کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە کاتەکە بۆ داواکاری پشتگیری و پشتیوانی لە پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی و هەروەها پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و ئێران تەرخان کرا و ئەم خاڵانە خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین