لە سێهەمین ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی، ڕۆژی شەممە ۱۳ی سپتەمبری ۲۰۲٥ ڕێوڕەسمێکی ڕێزگرتن لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا و بە هاوکاری گروپی فری هیومەن لە شاری کوڵنی ئاڵمان بەڕێوەچوو.ئەم ڕێوڕەسمە لە ساڵۆنی ئاکادمی ئینانا موزیک، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ، هونەرمەندان، دۆستدارانی کەلتور و ئازادی و هەروەها ژمارەیک لە شارۆمەندانی ئێرانی و ئاڵمانی بەڕێوەچوو.ڕێوڕەسمەکە بە نمایش کردنی دوو فیلمی کورت سەبارەت بە گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستی پێکرد.
لە درێژەدا کۆمەڵێک شیعر لە ئەحمەد شاملو و گرۆس عەبدولمەلەکیان بۆ ئامادەبووان بڵاو کرایەوە دواتر بەشی هۆنەری ڕێوڕەسمەکە بەزمانی فارسی، کوردی، ئینگلیسی ڕێوڕەسمەکەی درێژە پێدا.شیعرێک لە ئارام فەتحی شاعیری کورد، بە دوو زمانی کوردی و ئاڵمانی خوێندرایەوە هەروەها شیعرێک لە ڕەزا مەقسەدی، لە قاڵبی فیلم بۆ ئامادەبووان نمایش کرا.لە بەشێکیتری ڕێوڕەسمەکە شەیدا قەوامی گۆرانیبێژی کورد دوو گۆرانی کوردی پێشکەشی ئامادە بووان کرد.ئەم ڕێوڕەسمە لە کەشێکی ئارام بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە دۆستدارانی ژینا ئەمینی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو.














