ڕاپۆرتێک لە سەر دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنە خۆسەرانەکان لە شارەکانی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سێ شارۆمەندی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “ئەیوب ئارمەند و محەمەدتاهیر ئەلیاسی” خەڵکی نەغەدە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ محەمەد تاهیرئەلیاسی بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیی دەستبەسەر کراوە .

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە “٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی “مەسعود محەمەدپوور” خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

تا ساتی ئامادە کران و بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین