پویا قوبادی تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵکی شاری سۆنقۆری کرماشانە و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە بواری ئەلیکترۆنی و مۆسیقا و هونەر .
ناوبراو لە مانگی گوڵانی ١٣٩٧ ، لە کاتی بە سەر بردنی خزمەتی سەربازی بۆ یەکەمین جار بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی ، کردەوە دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و پشتیوانی لە سازمانی موجاهیدین” دەستبەسەر و بۆ سازمانی ئیتلاعاتی تاران و دوای چەند ڕۆژێک بۆ زیندانی ئێڤین بەندی ٢٠٩ی ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە .لە ماوەی دەستبەسەرکردندا مافی سەردانکردنی لێ زەوت کراوە و تەنها هەفتەی جارێک مافی پەیوەندیکردنی هەبووە .
دوای دوو مانگ پویا قوبادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و لە 3ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، جارێکی دیکە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرایەوە ، و دوای 3 مانگ بێسەر و شوێن بوون هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی هاوڕێکەی بە ناسنامەی “وەحید بەنی عامریان ” لە رێکەوتی ٧ی جۆزەردانی هەمان ساڵ توانیان یەکتر ببینن .
لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٨ ناوبراو بۆ زیندانی تاران گواسترایەوە و پاش ١٨ مانگ لە دەستبەسەرکردن و بە هەوڵی پارێزەران “مستەفا نیلی و بابەک پانیا” لە دادگایەکدا لە لایەن دادوەر عەموزادە و دادوەر مقیسە هەر کامەیان بە ١٠ ساڵ بەندکران و ٢ ساڵ دوور خستنەوە بۆ سیستان و بەلوچستان سزا دران .
ئێوارەی ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١، وەحید بەنی عامریان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە دایکی گوتووە زیندانی ئێڤین ئاگری گرتووە و ئەفسەرەکان بە تەقەمان لێدەکەن هەموو زیندانییەکان دەچنە دەرەوە ئێمە بەهۆی دوکەڵەکەوە خەریکە دەخنکێین دەرگایان لە سەر کۆمەڵێک بەندکراو داخستووە ، گازی فێرمێسک ڕێژیان بڵاو کردووەتەوە ، پویا نیە و نازانم چی بە سەر هاتووە فریامان بکەون .دوای ٢٤ کاتژمێر بێ هەواڵی پویا قوبادی پەیوەندی بە بنەماڵەکەوە کردبوو وتبوویی لە شەوی ڕابردووەوە لە ژوورێکدا ڕاگیراوین و بە دەست و قاچی بەستراوەوە بۆ بەندیخانەی ڕەجایی شار ڕاگوێزراوین .
ئەم دوو زیندانییە دوای چەند مانگێک بەر لێخۆشبوون کەوتن و دوای ٤ ساڵ زیندانیکردنیان بۆ سیستان و بەلوچستان دوورخرانەوە .وەحید بەنی عامریان جارێکی تر بە تۆمەتێکی نادیار دەستبەسەر کرایەوە و پویا قوبادیش لە ٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٢دا لە کاتی دەرچوونی نایاسایی لە سنووری چاڵدران دەستبەسەر کرابوو .
دوای هەفتەیەک لە ژووری تاکەکەسی و ٣ مانگ لە بەندی ئەمنییەتی ٢٠٩ و ئەشکەنجەی دەرونی لە ١٥ی ڕەزبەر دادگایەک بۆ ٦ کەس کە لە شوێن و کاتە جیاوازەکاندا دەستبەسەر کرابوون دادگایەک بەڕێوەچوو و بە تۆمەتەکانی “کۆبوونەوەی و پیلانگێڕی لە دژی نیزام ، شەڕی چەکداری لە دژی نیزام و …” کە بە بەندکران و دوور خستەوە و سێدارە سزا دران .دادوەر “ئیمان ئەفشاری” لە لقی ٢٦ ئەم حوکمانەی پشتڕاست کردەوە ئەم حوکمانە لەسەر بنەمای ئاگاداری دادوەر و زانیاری لێکۆڵەر و دانپێدانانی زۆرەملێ لە کاتی زیندانیکردنی تۆمەتباران لە ژووری تاکەکەسی لە بەندی ٢٠٩ی دراون ، نە لە سەر بنەمای تاوانێک کە ئەنجامیان داوە .پوویا قوبادی هیچ تاوانێکی نییە جگە لەوەی ویستوویەتی بە شێوەیەکی نایاسایی وڵات بەجێبهێڵێت ، پارێزەرەکانی “بابەک پاکنیا و مستەفا نیلی” ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەسەر ئەو حوکمە و ڕەوانەی دادگای باڵای وڵاتیان کردووە .
پێویستە بگوترێ کە ئەم زیندانیانە لە مەترسیی جیددی لە سێدارەداندان ، رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕانی دەربڕینی نیگەرانی قوڵی خۆیی لە دۆخی ئەم بەندکراوانە داوا لە سەرجەم دامودەزگاکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات کە هەوڵی ڕزگار کردنی گیانی ئەم بەندکراوە سیاسیانە بدەن و نەهێڵن ماشینی ئێعدامی کۆماری ئیسلامی گیانی دوو بەندکراوی سیاسی دیکەش بستێنێت .
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا