ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخی نیگەرانکەری کیانوش چراغی لە زیندان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیندانی سیاسی کیانوش چراغی لە بارودۆخێکی دەروونی زۆر سەختدایە و چەندین جار ڕایگەیاندووە کە شوێنی ڕاگیرانی “زیندان نییە بەڵکوو تەبعیدگایە”.کیانوش چراغی بۆ ماوەی ٢٥ ڕۆژ لە ژوورێکی تاکەکەسیدا کە بە “ژووری سپی” ناسراوە ڕاگیراوە و چراکانی ژوورەکە بەردەوام داگیرساون ، هیچ پەنجەرەیەک و خزمەتگوزارییەکی نیە .

هەروەها دۆسیەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە ، بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوی ١٤٠٤، لەناو زیندان دادگای بۆ بەڕێوەبچێت .

هەروەها یەکێک لە کەسوکارەکانیشی لە هەمان ڕۆژدا دادگایی هەیە و هیوایان دەربڕیوە کە دادگاییکردنەکە دادپەروەرانە و دوور لە فشارە ئەمنییەکان بەڕێوەبچێت .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە بارەی باری دەروونی و جەستەیی ئەم زیندانییە ، داوای سەرنجی خێرای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی چاودێری ڕەوشی زیندانیانی سیاسی لە ئێران دەکات .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین