ڕاپۆرتی هانا لە سەر پیسبوونی ژینگەی شاری سنە

بەیانی ئەمڕۆ ١١ی خەرمانان (٢ سێپتامبری ٢٠٢٥) بەشێکی بەرچاوی شاری سنە بە دوکەڵێکی ڕەش داپۆشراوە و ئەمەش نیگەرانی شارۆمەندانی لێکەوتووەتەوە.

بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا ئەم دوکەڵە بە هۆکاری وەرگەڕان و ئاگر گرتنی تانکەرە نەوتەکانی ڕێگای مەریوان سنەوە بووە. لەم ڕووداوەدا شۆفیری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەستداوە و بەشێکی زۆری ناوچەکە مەترسی ئالودەبوونی لە ئەنجامی سوتانی ماددە نەوتیەکانی لە سەرە.
سەرەڕای ڕاگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆ کە دوکەڵەکە سنووردار بووە بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، شارۆمەندان نیگەرانی خۆیان لە لێکەوتە ژینگەیی و تەندروستییەکانی ئەو ڕووداوە دەربڕیوە. پیسبوونی سووتەمەنی بەردینی بەتایبەتی لە فەزای شارەکاندا دەتوانێت کاریگەری جددی لەسەر تەندروستی گشتی هەبێت.


ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە سەر لێکەوتە مرۆیی و ژینگەییەکانی نەبوونی سەلامەتی پێویست لەسەر ڕێگاوبان و گواستنەوەی سووتەمەنی لە کوردستان هۆشداری جددی دەدات ، هەروەها سەبارەت بە ئاستی پیسبوون داوای ڕونکردنەوە و شەفافیەت و ڕێوشوێنی بەپەلە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی خەڵک لە دامەزراوە بەرپرسیارەکان دەکات.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین