ڕاپۆرتی هانا لە سەر بار و دۆخی بێهروز ئێحسانی ئیسلاملو و مەهدی حەسەنی لە بەندی ئەمنی بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دۆخ و بەردەوامی دەستبەسەرکردنی بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو و مەهدی حەسەنی لە بەندی ئەمنیەتی بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج .

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : دوو بەندکراوی سیاسی مەحکوم بە سێدارە بە ناوەکانی بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو و مەهدی حەسەنی ، سەرەڕای ڕاگیرانی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە ، هێشتا لە بەندی ئەمنی بەندیخانەی قزڵحسار ڕاگیراون .بارودۆخی ئەم دوو بەندکراوەیە جگە لە پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە ، نیشانەی درێژەدان بە ڕێبازە سەرکوتگەرانەکانی دەزگای قەزایی و ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە . ئەم ڕاپۆرتە بەدواداچوون بۆ پرۆسەی دادوەری ، دۆخی ئێستا ، بارودۆخی دەستبەسەرکردن ، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و داواکاری بەپەلەی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات .

بەشی یەکەم: وردەکاری کەسی و پرۆسەی دەستبەسەر کردن.

١.بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو تەمەن : ٧٠ ساڵ رێکەوتی دەستبەسەر کردن مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١شوێنی دەستگیرکردن : تاران پرۆسەی لێپرسینەوە: بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ و نیو لە گرتنگە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە .شوێنی دەستبەسەرکردن دوای لێپرسینەوە : گواستنەوە بۆ بەندی ٤ی زیندانی ئێڤین٢. مەهدی حەسەنی تەمەن: ٤٨ ساڵ بەرواری دەستگیرکردن: مانگی خەرمانانی ١٤٠١شوێنی دەستگیرکردن: زەنجان پڕۆسەی لێپرسینەوە: ڕاگرتن لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین، بەسەرپەرشتی وەزارەتی ئیتلاعات.

مەرجەکانی لێپرسینەوە:

فشاری دەروونی و لێکۆڵینەوەی چڕ لە ژینگە ئەمنییەکانی داخراودا

بەشی دووەم: پرۆسەی دادوەری و سزادان لە مانگی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٣دا لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری حوکمی لەسێدارەدانی ئەم دوو زیندانییەی دەرکرد .ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە بریتین لە:”شۆڕش لە دژی حکومەت ، موحاربە ، کردەوەی چەکداری دژی حکومەت ، ئەفساد فی الارض ، افساد فی الارض لەسەر ئاستێکی هەمەلایەنە ، ئەندامبوون لە سازمانی موجاهدینی خەلق ئێران، کۆکردنەوەی زانیاری نهێنی ، کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی .دۆسیەی ئەم دوو زیندانییە لە ٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣ ڕەوانەی یەکەی جێبەجێکردنی سزاکان کرا و لە ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا دادگای باڵا داوای دووبارە دادگاییکردنی قبوڵکرد و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ڕاگرت . بەڵام بەرپرسانی بەندیخانە ڕەتیانکردووەتەوە کە بیانگوازنەوە بۆ بەندی گشتی .

بەشی سێیەم : دۆخی ئێستا

رێکەوتی گواستنەوە : ٧ی ڕێبەندانی١٤٠٣
شوێنی ئێستا: بەندی ئەمنی واحدی ٣ی زیندانی قزڵحسار

تایبەتمەندیەکانی بەندی ئەمن : ئەم بەندە بەزۆری بۆ ڕاگرتنی ئەو بەندکراوانە دروستکراوە کە لە لێواری لەسێدارەداندان . مەرجەکانی ئەم بەشە بریتین لە بەندکردن لە ژورە بچووکەکانی تاکەکەسی ، سنووردارکردنی توند بۆ بەرکەوتن لەگەڵ جیهانی دەرەوە و دەستڕانەگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پزیشکی و یاساییە گونجاوەکان .سەرەڕای ڕاگیرانی سزای لەسێدارەدان دەسەڵاتی ئەمنی و دادوەری ڕێگرییان لە گواستنەوەی ئەو دوو بەندکراوەیە بۆ بەندی گشتیی کردووە. ئەم کارە نەک هەر نایاساییە بەڵکو مەترسی لەسێدارەدانی نهێنی زیاتر دەکات.

حیشمەتوڵڵا حەیاتولغەیب بەرپرسی سازمانی زیندانەکانی پارێزگای تاران ڕاستەوخۆ دەستی هەیە لە بڕیاری درێژەدان بە ڕاگرتنی ئەو بەندکراوانە لە بەندی ئەمن و تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی ڕوونی بۆ هۆکارەکانی ئەم بڕیارە نەخستووەتەڕوو .

بەشی چوارەم: پێشێلکاری مافی مرۆڤ و نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان

١. پێشێلکردنی پرەنسیپی دادگاییکردنی دادپەروەرانە :ڕاگرتن لە بەندێکی ئەمنیدا دوای ڕاگیرانی سزای لەسێدارەدان ، پێشێلکردنی ئاشکرای بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بەپێی یاسای ناوخۆیی ئێران و پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتەیە لە چوارچێوەی پەیمانی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی .

٢.مەترسی جێبەجێکردنی نهێنی سزای سێدارە :مێژووی سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی نیشان دەدات کە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەندی ئەمنیەتی دەتوانێ پێشەکییەک بێت بۆ جێبەجێکردنی نهێنی سزای سێدارە ئەم پرسە نیگەرانی جددی لای بنەماڵەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دروست کردووە.

٣.ئەشکەنجەی دەروونی:زیندانیکردن لە ژووری تاکەکەسی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ، بەتایبەتی لە بارودۆخی دەستنەگەیشتن بە پارێزەر و سنووردارکردنی پەیوەندیکردن، نموونەیەکی ڕوونی ئەشکەنجەی دەروونییە و دەتوانێت کاریگەریی وێرانکەری لەسەر تەندروستی دەروونی زیندانییەکان هەبێت .

٤.بێبەش کردن لە مافی سەردان و چاوپێکەوتن :بنەماڵەی بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو و مەهدی حەسەنی چەندین جار داوای سەردانیان کردووە بەڵام ئەو داواکاریانە ڕەتکراونەتەوە. ئەم بێبەش کردنە جگە لە پێشێلکردنی یاسا ناوخۆییەکانی ئێران، پێچەوانەی پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ سەبارەت بە مافی زیندانییەکانە .

بەشی پێنجەم : داواکاری بەپەلە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی نالەباری ئەم دوو زیندانییە داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات :

١. گوشارەکان لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پابەندبوون بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی بۆ ڕاگرتنی ئێعدامەکان و کۆتایی هێنان بە دەستبەسەرکردنی خۆسەرانە .

٢. داواکاری بۆ ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو و مەهدی حەسەنی.

٣. ناردنی لیژنەکانی ڕاستیدۆز و نوێنەرانی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەردانی زیندانی قزڵحسار و لێکۆڵینەوە لە دۆخی ئەم دوو زیندانییە .

٤ . بەڕێوەچوونی کەمپەینە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی جیهانی بۆ دۆخی ئەو زیندانیانە و زیندانیانی سیاسی دیکە لە ئێران.

٥. بەدواداچوونی یاسایی لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و لیژنە تایبەتەکانی بەرنگار بوونەوەی ئەشکەنجەدان .دۆسیەی بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو و مەهدی حەسەنی نموونەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤە لە ئێران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەردەوام دەبێت لە چاودێریکردنی وردی ئەم کەیسە و ئەگەر زانیاری نوێ بەدەست بهێنرێت ڕاپۆرتی زیاتر پێشکەش دەکات . ئێمە پێمان وایە تەنیا بە گوشاری نێودەوڵەتی و پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانین ڕێگری لە بەردەوامیی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و مەترسی لەسێدارەدانی نهێنی بکەین .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین