ڕاپۆرتی هانا لە سەر بارودۆخی موتەلب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی تاران گەورە

موتەلب ئەحمەدیان زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی بانە ، لە پازدهەمین ساڵ لە دەورانی مەحکومیەتەکەی لە بارودۆخێکی جەستەیی خراپدایە و مەترسی گیانی لە سەرە . ئەو لە مانگی ڕەزبەری ١٣٩٨، بە تۆمەتی “موحاڕبە لە ڕێگای ئەندامێتی لە حزبی کۆمەڵە” بە ٣٠ ساڵ زیندان لە تەبعید سزا درا و ئێستا لە تیپی ٢ی زیندانی تاران گەورە ڕاگیراوە .

ئەحمەدیان پێشتر لە زیندانەکانی میناب ، سەقز ، سنە ، ڕەجایی شار و ئێڤین زیندانی بووە و دوای هێرشی موشکەی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین لە رێکەوتی ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لەگەڵ کۆمەڵێک زیندانی سیاسی دیکە بۆ زیندانی قشافویە ڕاگوێزرا .
بارودۆخی ئەم زیندانە بە هۆی نەبوونی حزمەتگوزاری پزیشکی و نەبوونی پاک و خاوێنی باری تەندروستی ئەوی گەیاندووەتە ئاستێکی مەترسیدار و قەیراناوی . بە پێی بەڵگەنامە پزیشکیە بەردەستەکان ، ئەو پێویستە بەپەلە ٩ نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت . نەخۆشیە تۆمار کراوەکان لە دۆسیەی پزیشکی ئەو شمولی فتقی دیافراگم ، گەڕانەوەی گەدە بۆ ناو جگەر ، چەسپاوی ڕیخۆڵە ، لە ناوچوونی دیوارەی مەعیدە ، برینی هەناوی ، ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە ، شێرپەنجەی گەدە ، ئیلتیاباتی میزەڵان ، ئاو هێنانی سییەکان ، رفلاکسی توند ، زەختی خوێنی و لێدانی دڵ بە نائاسایی تا ١٣٤ جار لە خولەکێکدایە .
ئەو زیاتر لە ٣٥ کیلۆ کێشی کەمی کردووە و کێشی لە ئێستادا تەنها ٥٣ تا ٥٤ کیلۆیە . توندی ماسینی سکی ئەو جاروبار بە هەڵە وەک زیاد بوونی کێشی سەیر دەکرێت .
سەرەڕای دەرچوونی ڕەچەتەی تایبەتمەند لەلایەن پزیشکانەوە و پشتڕاستکردنەوەی بەشی پزیشکی زیندانەکە، بەرپرسانی زیندانی تارانی گەورە ڕەتیانکردووەتەوە ڕەوانەی ناوەندە پزیشکییەکان بکەن. هەروەها ئەو دەرمانانەی خێزانەکەی کڕیویانە تا ئێستا نەگەیشتوونەتە دەستی ، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە بنەماڵەی ئەحمەدیان لانیکەم چوار جار سەردانیان کردووە بۆ گەیاندنی دەرمانەکان بەڵام هەرجارەیان لەلایەن بەرپرسانەوە ڕێگریان لێکراوە .

پزیشکی نەخۆشخانەی زیندان بارودۆخی جسمی ئەحمەدیانی نالەبار ڕاگەیاندووە بەڵام بە نسبەت بڕیارە ئەمنییەکان بێ ئاگایی دەربڕیوە . ئەم هەڵسوکەوتە نمونەی ڕوونی ئەشکەنەی سپی ، لە ناوبردنی وردەوردە و پێشێلکاری بنەڕەتی مافی ژیانە .

بەپێی ماددەی ٥٠٢ی یاسای ئیجرائاتی تاوانەکانی ئێران، ئەگەر نەخۆشەکە نەیتوانی بەرگەی جێبەجێکردنی ئەو سزایە بگرێت یان ئەگەر جێبەجێکردنی حوکمەکە بووە هۆی توندبوونەوەی نەخۆشییەکە، دەبێت جێبەجێکردنی سزاکە تا چاکبوونەوە ڕابگیرێت. جێبەجێ نەکردنی ئەم مادەیە لە دۆسیەی ئەحمەدییەکان پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا ناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە .
جگە لەوەش لەم دۆسیەیەدا بڕگەکانی ٦ و ١٠ی پەیمانی نێودەوڵەتی مافە مەدەنی و سیاسییەکان پێشێل کراوە. ئەم بەڵگەنامە نێودەوڵەتیانە پابەندکەرن و سەرپەرشتی پاراستنی کەرامەتی مرۆیی و تەندروستی زیندانییەکان دەکەن.

ئەحمەدیان لە ساڵی ١٣٩٨ لە نامەیەکدا لە ناو زیندانەوە ئاشکرای کرد کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا تووشی ئەشکەنجەی جەستەیی توند بووە. لە نامەکەدا باسی شکانی بڕبڕەی پشت و هەوکردنی کۆئەندامی زاوزێی کردووە و ناچاربووە خۆی پارەی تێچوویی چارەسەرکردنی بدات ، هەرچەندە ئیدارەی زیندانەکە لەڕووی یاساییەوە بەرپرسیارە لە چارەسەرکردنەکە .
لە جۆزەردانی ١٤٠٣، ئەو سەرەڕای ڕاگوێزانی بۆ نەخۆشخانە پێش تەواو بوونی پڕۆسەی دەرمانی گەڕێندرایەوە بۆ زیندان . هەروەها لە مانگی گوڵانی ١٤٠٤، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر دژایەتی داواکاری گشتی لەگەڵ ڕاگیرانی سزای سێدارە و هەروەها بێبەش کرانی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی ، مانی لە خواردن گرتووە .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوای سەرنجی بەپەلەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە بارودۆخی موتەلب ئەحمەدیان دەکات . هانا داواکاری گشتی تاران و بەرپرسی  زیندانی تاران گەورە ، بە بەرپرسی ڕاستەوخۆی سەلامەتی و تەندروستی موتەلب ئەحمەدیان دەزانێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین