بە پێی زانیاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەیانی ڕۆژی چوارشەممه ۸ی گەلاوێژی ۱۴۰۴، شارۆمەندێکی کورد به ناوی عەلیخان زەمانی، خەڵکی ئاوایی حەفت چێشمەی سەر بە شاری ئیلام، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کەڵانتەری ۱۴ی ئەم شارە کوژراوە.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا، هێزەکانی کەڵانتەری ۱۴ی ئیلام بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی، به مەبەستی دەستبەسەرکردنی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی زەمانی به ناوی موحسێن زەمانی هێرشیان کردوەتە سەرماڵی ئەم بنەماڵەیە و لە جەریانی ئەم هێرشە موحسێن زەمانی لە ئەنجامی تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزەکان بریندار بووە و هەوڵی هەڵاتنی داوە بەڵام دواتر لە لایەن هێزەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت .
بەڵام لەم شەڕەدا و بە هۆکارێکی نادیار عەلیخان زەمانی، برای موحسێن، بە تەقەی ڕاستەوخۆی یەکێک لەم هێزانە بە ناوی “ئیبراهیم باقری” و گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە عەلیخان زەمانی تەمەن ۴۶ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.
هانا زانیویەتی بنەماڵەی زەمانی دوای ڕۆداوەکە ، گوشاری هێزە ئەمنییەکانیان لە سەر بووە و ڕێگریان لێکراوە کە بە ئازادی وردەکارییەکانی کوشتنەکە ئاشکرا بکەن.
تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوە و وڵامێکی فەرمی لە لایەن بەرپرسانی نیزامی و دەسەڵاتی دادوەری سەبارەت بەم کوشتنە بە ئانقەستە نەدراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەم کوشتنە بە ئانقەستە داوا دەکات بەرپرسانی ئەو پارێزگایە و بەتایبەتی داواکاری گشتی ناوەندی پارێزگای ئیلام لە بەرامبەر کوشتنی ئەم شارۆمەندە وڵامدەر بن.