بەپێی زانیاریەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ڕێبەندانی 1403 (30 1ی 2025) ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە نزیک چیای کۆڕەک لە دەوروبەری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق پێش ئەوەی هەر ئامانجێکی ئەگەری بپێکێت تەقیوەتەوە .هەر لەو پێوەندییەدا دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە “فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ ئاراستەی کەمپی پەنابەرانی کوردستانی ئێران لە بناری چیای کۆڕەک لە هەولێر کراوە”. یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هەروەها ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە ئامانجی خۆی نەپێکاوە و پێش ئەوە تەقیوەتەوە .
شایانی باسە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە تایبەت لە سەردەمی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی ، کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین جار ئۆردوگاکانی حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی گیانی خەڵکی سڤیلی لێکەوتووەتەوە .کەڵک وەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی بە بێ لەبەرچاوگرتنی ئەرکە یاساییەکانی ئەم حکومەتە لەسەر بنەماکانی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە پشتبەستن بە تێبینییە مەیدانییەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە بارودۆخی ئێستادا هیچ جموجۆڵێکی سەربازی لە لایەن پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕاپۆرت نەکراوە و حکومەتی ئێرانیش بە پاساوی بەرگریی پێشوەختە کە شەرعیەتییەکەی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان هێشتا جێی پرسیارە ، لە هەمان کاتدا بە پێشێلکردنی سەروەری حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی بنەماکانی یاسای مرۆیی بەرامبەر بە ئۆردوگا مەدەنییەکانی حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردییەکان ، تۆمەتبار دەکرێت .