ڕاپۆرتی نوێ کراوەی هانا سەبارەت بە کوژران و بریندار بوونی دوو کاسبکار لە بانە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤،(٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری “سارداو”ی سەر بە شاری بانە، بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی دوو کاسبکار کردووە کە لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا کاسبکارێک بە ناوی “ئیبراهیم پیرانزاد” کوژراوە و کاسبکارێکیش بە ناوی شاهۆ روستەمی بریندار بووە.

هانا زانیویەتی، ئیبراهیم پیرانزاد تەمەن ٣٢ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئاوایی “بیلو”ی سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکان و بەرکەوتنی فیشەک لە دڵی دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە شاهۆ روستەمی دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە و لە ئێستادا لە بەشی ccu لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە خەوێندراوە.

شاهۆ روستەمی تەمەن ٢٧ ساڵ، خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی کانی سێفی سەر بە شاری بانەیە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی ئیبراهیم پیرانزاد بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ژاگوێزراوە بەڵام تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین