ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دۆخی ٥١ زیندانی سیاسی لە ئێران کە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە

لە ئێستادا ٥١ زیندانی سیاسی کورد لە ئێران سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێنراوە وسزاکانیان لە دادگای باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە و ئەگەری لە سێدارە درانیان لە ئارادایە . 

سزاکان شمولی شارۆمەندانی کورد ، چالاکانی سیاسی ، مەدەنی  ژینگە پارێزی و باقی کەمینە قەومی و ئایینیەکان دەکات کە بە کۆمەڵێک تاوانی جۆراوجۆر تۆمەتبار کراون و سزای نادادپەروەرانەی سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە .

ئەم خاڵانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە هۆکار و تایبەتمەندیە سەرەکییەکانی نەبوونی دادگاییکردنی دادپەروەرانەن لە پێداچوونەوە بە کەیسەکاندا :

١: نەبوونی دادپەروەری لە پرۆسەی دادوەریدا

زۆرێک لەم کەسانە بەبێ ئەوەی دەستیان بە پارێزەرێکی هەڵبژێردراو بگات و لە کۆمەڵێک دادگا کە ستانداردی دادگاییکردنی دادپەروەرانەیان نییە دادگایی کراون .

٢. تۆمەتی ناڕوون و سیاسی :

تۆمەتی وەک “بەغی ، موحاربە و سیخوڕی ” بە شێوەیەکی گشتی و بەبێ بەڵگە خراونەتە پاڵ ئەم زیندانیانە .

٣ : نیگەرانی لە سەر لەسێدارەدانی کتوپڕ و نهێنی

بەهۆی پشتڕاستکردنەوەی سزاکان لە دادگای باڵا دەکرێت بە خێرایی و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە سزاکان جێبەجێ بکرێت .

١-پەخشان عەزیزی خەڵکی مەهاباد

 ٢- وریشە مورادی خەڵکی سنە

٣-میلاد ئازمون تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی ئێکباتان

٤- ئیدریس ئاڵی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی سیخۆڕی ، بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ

٥- یوسف ئەحمەدی خەڵکی سنە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە حزبی دیموکراتی کوردستان

٦-بێهروز ئیحسانی ئیسلاملو خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری سازمانی موجاهدینی خەڵق 

٧-حاتەم ئۆزدمیر خەڵکی باکوری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک 

٨- عەلیرەزا برمرزپوورناک خەڵکی ئێکباتان بە تۆمەتی “موحاربە و بەشداری لە کوشتنی بەسیجیەک” 

٩- وەحید بەنی عامریان تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی  سونقور بە تۆمەتی لاینگری لە سازمانی موجاهدینی خەڵق 

١٠- میهران بەهرامیان خەڵکی شاری سمیرمی ئیسفەهان بە تۆمەتی واهی (ساختە)

١١-فازڵ بەهرامییان خەڵکی شاری سمیرمی ئەسفەهان بە تۆمەتی (واهی)ساختە 

١٢- ناسر بەکرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ 

١٣-ئەکبەر دانشوەرکار(شاهرۆخ دانشوەرکار) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سازمانی موجاهدینی خەڵق 

١٤-شەهریار بەیات تەمەن ٦٤ ساڵ خەڵکی تاران بە تۆمەتی “سب النبی”

١٥-پویا قوبادی بێستونی تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی سنقر بە تۆمەتی لاینگری لە سازمانی موجاهدینی خەڵق 

١٦- محەمەد جەواد وەفایی سانی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی مەشهەد بە تۆمەتی ئەفسادفی الارض

١٧-ئەحمەد رەزا جەلالی شارۆمەندی ئێرانی سویدی بە تۆمەتی ساختەی سیخوڕی

١٨- مەهدی حەسەنی خەڵکی زەنجان بە تۆمەتی هاوکاری سازمانی موجاهدینی خەڵق 

 ١٩- فەرشید حسەن زێهی تەمەن ٢٦ ساڵ خەڵکی ئاوایی سیادەکی زاهیدان بە تۆمەتی واهی (ساختە)

٢٠-حمید حوسێن نژادحەیدەرانلوو تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی سگریکی چاڵدران کۆڵبەر ، بە تۆمەتی بەغی لە ڕێگای ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک 

٢١- عەدنان غەبیشاوی خەڵکی ئەهواز بە تۆمەتی موحاربە و افسادفی الارض 

٢٢- موعین خەنفەری خەڵکی ئەهواز بە تۆمەتی موحاربە و ئەفساد فی الارض

٢٣- ئەمیر محەمەد خۆش ئێقباڵ خەڵکی ئێکباتان بە تۆمەتی موحاربە و بەشداریکردن لە قەتڵ 

٢٤- سامان محەمەدی خیارە خەڵکی سنە بە تۆمەتی موحاربە 

٢٥- مالک داوەرشناس(موسەوی) تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی دزفول بە تۆمەتی بەغی

٢٦- حەبیب دریس تەمەن ٤١ ساڵ ، خەڵکی هەڵکەوت سێدساڵحی ئەهواز بە تۆمەتی موحاربە و ئەفساد فی الارض 

٢٧- سالم موسەوی تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی کوت سێدئەحمەد ساڵحی سەر بە ئەهواز ، بە تۆمەتی موحاربە و ئەفساد فی الارض

٢٨-عەباس دریس تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی ئابادان بە تۆمەتی موحاربە 

٢٩-محەمەد زەینەدینی خەڵکی شاری اسپکە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێی کردەوەی چەکداری 

٣٠-ئەدهەم نارویی خەڵکی شاری اسپکە لە پارێزگای سیستان ، بە تۆمەتی موحاربە لە ڕێی کردەوەی چەکداری 

٣١-سێدمحەمەد تەقەوی سەنگ دێهی بە تۆمەتی بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپە دژبەرەکانی حکومەت 

٣٢-فەرهاد شاکریب بە تۆمەتی ساختە و درۆینی بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپی سەلەفی حزب الفرقان و ئەندامێتی لە بەرەی هاودەنگی نەتەوەیی سوننەکانی ئێران 

٣٣-محەمەدئەمین مەهدەوی شایستە تەمەن ٢٦ ساڵ بە تۆمەتی درۆین و ساختە وەکوو “بێڕێزی کردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل” 

٣٤-ئازاد شوجاعی خەڵکی سەردەشت بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل 

٣٥-مێهراب عەبدوڵڵازادە خەڵکی ورمێ بە تۆمەتی بەغی

٣٦-عەلی عەبیداوی خەڵکی ماهشەهر بە تۆمەتی موحاربە

٣٧-بابەک عەلیپور بە تۆمەتی بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپە دژبەرەکانی حکومەت

٣٨-عیسا عەیدمحەمەدی بە تۆمەتی ساختە و درۆینی “بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپی سەلەفی حزب الفرقان و ئەندامێتی لە بەرەی هاودەنگی نەتەوەیی سوننە مەزەبەکانی ئێران

٣٩-تاج محەمەد خۆرماڵی بە تۆمەتی ساختە و درۆینی “بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپی سەلەفی حزب الفرقان و ئەندامێتی لە بەرەی هاودەنگی نەتەوەیی سوننە مەزەبەکانی ئێران”

٤٠-مالک عەلی فەدایی نەسەب ، بە تۆمەتی ساختە و دۆینی “بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپی سەلەفی حزب الفرقان و ئەندامێتی لە بەرەی هاودەنگی نەتەوەیی سوننە مەزەبەکانی ئێران”

٤١-عەبدوڵرەحمان گەرگیج ، بە تۆمەتی ساختە و درۆینی “بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپی سەلەفی حزب الفرقان و ئەندامێتی لە بەرەی هاودەنگی نەتەوەیی سوننە مەزەبەکانی ئێران”

٤٢-عەبدولحەکیم عەزیم گەرگیج ، بە تۆمەتی ساختە و درۆینی “بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپی سەلەفی حزب الفرقان و ئەندامێتی لە بەرەی هاودەنگی نەتەوەیی سوننە مەزەبەکانی ئێران”

٤٣-عەلی موجدەم خەڵکی ئەهوار بە تۆمەتی موحاربە و ئەفساد فی الارض

٤٤-محەمەدڕەزا موقەدەم خەڵکی ئەهواز بە تۆمەتی بەغی و ئەفساد فی الارض

٤٥-سێدئەبولحەسەن مونتەزر تەمەن ٦٦ ساڵ بە تۆمەتی بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپە دژبەرەکانی حکومەت 

٤٦-ڕەسوڵ ئەحمەدمحەمەد خەڵکی سلێمانی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و ڕاگوێزانی کەل و پەل بۆ تیرۆری موحسێن فەخریزادە 

٤٧-نەوید نەجاڕان خەڵکی ئێکباتان بە تۆمەتی موحاربە و بەشداری لە قەتڵ 

٤٨-حوسێن نیعمەتی خەڵکی ئێکباتان بە تۆمەتی موحاربە و بەشداری لە قەتڵ 

٤٩-شاهین وەساف تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەڵماس بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپە دژبەرەکانی حکومەت 

٥٠-عەلیڕەزا کەفایی خەڵکی ئێکباتان بە تۆمەتی موحاربە و بەشداری لە قەتڵ 

٥١-موجاهد کورکور خەڵکی ئیزە بە تۆمەتی ساختە و درۆین

دەرئەنجام و داواکارییەکان: 

ئەم حوکمانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤ و پابەند نەبوونی ئێرانە بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی لە بواری مافە مەدەنی و سیاسییەکان .

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ، نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات بۆ ڕاگیران و هەڵوەشاندنەوەی ئەم حوکمانە هەنگاوی خێرا و کردەوەیی بگرێنەبەر .

لەم نێوەندەدا بنەماڵەکانی ئەم بەندکراوانە لە بارودۆخێکی زۆر سەختدان و پێویستیان بە پشتگیری و پشیوانی خێرا و بەپەلەیە .

پێشنیارەکان: 

دەستپێکردنی هەڵمەتی جیهانی بۆ ڕاکێشانی بیر و ڕای گشتی بۆ ئەم بابەتە . جێبەجێکردنی فشاری نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێ جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان و ڕوونکردنەوەی دۆخی ئەو زیندانیانە .

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەردەوام دەبێت لە بەڵگەنامەکردنی ئەو کەیسانە و پێدانی زانیاری نوێ بە میدیاکان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین