چالاکێکی سیاسی کورد لە فەنلاند مەترسی دیپۆرت کردنەوەی لە سەرە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەشتووە؛ چالاکێکی سیاسی بە ناوی موختار پاڵانی جافی مەترسی دیپۆرت کردنەوە بۆ ئێرانی لە سەرە .

موختار پاڵانی جاف کوڕی عەزیز ، لە دایکبوویی ساڵی ١٣٥٩، خەڵکی شاری سەرپڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشانە. ئەو لە رێکەوتی ٧ی ١٠ی ٢٠١٥، ڕووی لە وڵاتی فەنلاند کردووە.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ یەکەمجار داواکاری پەناخوازیەکەی ڕەت کراوەتەوە و دواتر دوای بەدواداچوونی بەردەوامیش نەیتوانیوە مافی پەنابەری لەو وڵاتە وەربگرێت.
هەر بەو بۆنەوە لە رێکەوتی سی دەی دووهەزار و بیست و پێنج ، دەستبەسەر و بە مەبەستی دیپۆرت کردنەوە بۆ کەمپی مت سالاری شاری هێڵسنگی ڕاگوێزراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین