چالاکانی مەدەنی بوکان لە سەروبەندی نەورۆزدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بانگ و هەڕەشەیان لێکرا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : لە ڕۆژانی ڕابردوو کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی شاری بۆکان لە لایەن دامودەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بانگ کراون و خراونەتە ژێر گوشارەوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان وێڕای بانگ کردنی ئەم کەسانە سەبارەت بە بەڕێوبردنی ڕێورەسمەکانی نەورۆز ، لە بەر کردنی جلوبەرگی کوردی و جامانە هۆشدارییان پێداون ، هەروەها هەڕەشەیان لێکراوە کە لە ئەگەری بەشداریکردنیان لە هەر جۆرە ڕێورەسمێکی نەورۆزی دەستبەسەر و ڕووبەڕووی لێکەوتەی یاسایی دەبنەوە .

بانگ کردن و هەڕەشە کردن لە چالاکانی مەدەنی پێشێلکاری ڕوونی ئازادی ڕادەربڕین ، ئازادی کۆبوونەوەی ئاشتیانە و مافی پاراستنی کولتور و ناسنامەی نەتەوەیی خەڵکی کوردە ، نەورۆز وەکوو جەژنی نەتەوەیی و کەلتووری خەڵکی کورد بەشێکی جیانەکراوە لە میراتی کولتوری ئەم میللەتەیە و هەر جۆرە ڕێگریەک لە بەڕێوچوونی بە سەرکوتی مافە بنچینەییەکانی مرۆڤ دادەنرێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین