هانا : ڕۆژی دووشەمە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، پەیمان ئیسماعیل پور تەمەن ٣٣ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “حاجی لەک”ی سەر بە بۆکان ، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناخەکانی دادڕەسی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا .
شایانی باسە کە ناوبراو لە رێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرابوو .