هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، نزیک کاژێر سێی شەو ، هێزە تایبەتەکان و تیمی پاراستنی زیندان بە هەڵکوتانە سەر بەندی سیاسی زیندانی تاران گەورە (تیپی ٢) نزیک پێنسەد زیندانی سیاسیان بە زۆرەملێ بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزاوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە؛ زیندانیەکان لە کاتێکدا کە بە دەسبەند و پابەند بە یەکتریەوە بەسترابوونەوە ، لە ژێر گوشار ، لێدان و بێڕێزی پێکردندا ڕاگوێزراون. لە جەریانی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ڕێگایان بە زیندانیەکان نەداوە کە پەیوەندی بە بنەماڵەکانیان بکەن و بەشێک لە زیندانیە سیاسیەکانیان بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزاوە.
نەرگس محەمەدی چالاکی مافی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبل ، لە پەیامێکی دەنگیدا کە لە زیندان بڵاوی کردووەتەوە، ئەم کردەوەی دامەزراوە ئەمنیەکانی بە گەرانەوەی توندوتیژانە و نامرۆڤانە ناوبردووە و لە ئاست بارودۆخی تەندروستی و ئاسایشی زیندانیان هۆشداری داوە.
شایانی باسە بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی هیچ زانیاریەکیان لە سەر چارەنوسی بەشێک لەو زیندانیانیەی کە ڕاگوێزراون نیە.
سەرچاوەی ڤیدیۆ ؛ ئاوا تودەی